عەباس عەراقچی: ئەمریکا پەشیمان دەبێتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران، رایگەیاند، ئەمریکا پەشیمان دەبێتەوە.

عەباسی عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە هەژماری رەسمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X)، رایگەیاند، سوپای ئەمریکا کارەساتێکی دیکەی خوڵقاندووە، ئەمجارەیان لە ناو جەرگەی دەریادا لە مەودای دوو هەزار میل دوور لە کەناراوەکانی ئێران.

وتیشی، کەشتیی “دەنا” لەو کاتەدا وەک میوانی هێزی دەریایی هیندستان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا بووە و نزیکەی 130 کارمەند و سەربازی هەڵگرتبوو، کە بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە کراوەتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ویلایەتە یەکگرتووەکان لەم کارەی و لەو مێژووەی کە دروستیکرد، پەشیمان دەبێتەوە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ توركیا به‌هۆی گه‌رده‌لووله‌وه‌ پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ڕایگه‌یاند، له‌ ڕۆژانى دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه،‌ بەھۆی ‏گەردەلوولەوە لەناوچەی مەڕمەڕە لە باکووری خۆرئاوای ئەو وڵاتە،…
Total
0
Share