قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، “ناوچەکەمان بە دۆخێکی سەخت و ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، لەگەڵ ئەوەی هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەو جەنگە و لە داهاتووشدا بەشێک نابێت لێی و بە تەواوی سەربەخۆیی و بێلایەنیی خۆی دەپارێزێت، بەڵام بەو حاڵەشەوە هەرێمەکەمان لە دۆخێکی نائاساییدایە و پریشکی جـ.ـەنگەکە بەر ئێمەش کەوتووە.”
ئاماژەی بەوەشدا، بڕیارماندا بۆ پاراستنی ئاسایشی سەروماڵی هاووڵاتییان ژوورێکی ئۆپەراسیۆن پێکبهێنرێت، هەروەها بە پێویست زانرا تا ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە هاووڵاتییان دوور بکەنەوە لە قەرەباڵخی و کۆبوونەوەی ناپێویست.
سەبارەت بە کێشەی کارەبا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە زوویی کێشەی مۆلیدە ئەهلییەکان چارەسەر بکرێت بۆ ئەوەی رۆژانە کارەبای پێویست بۆ هاووڵاتییان دابین بکرێت.