فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، سێ فڕۆکەی جەنگییان بە هەڵە لەلایەن کوەیتەوە خراوەتە خوارەوە.
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاویکردەوە، کاتژمێر 11:03ی شەوی 1ی ئازاری 2026، (بە کاتی رۆژهەڵاتی ئەمریکا)، سێ فڕۆکەی جەنگی لە جۆری (F-15E Strike Eagle)، کە بەشداربوون لە ئۆپراسیۆنەکان، لە ئاسمانی کوەیت بە هەڵە خراونەتە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆی ئەندامانی هەرسێ فڕۆکەکە کە شەش فڕۆکەوانن، سەلامەتن.