بەغداد.. لە بەردەم باڵیۆزخانەی فەڕەنسا خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

دەیان كەس لە بەردەم باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە بەغداد دژ بە هەڵوێستەكانی ماكرۆن خۆپیشاندانیان سازكرد، گرژی لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران دروستبووە.

بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی بەشێك لە میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تشرینی یەكەم، دەیان كەس لە بەردەم باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە بەغداد خۆپیشاندانیان سازكرد و دژی ماكرۆن و فەڕەنسا دروشمیان دەوتەوە.

یەكێك لە داواكارییەكانی خۆپیشاندەران كە بە میدیاكانیان ڕاگەیاندووە ئەوەیە كە “ماكرۆن پێویستە داوای لێبوردن لە موسوڵمانان بكات چونكە پێغەمبەر ڕەمزی ئیسلام و موسوڵمانانە”.

ئاژانسی فرانس پرێس ئەوەی خستوەتەڕوو، لەكاتی ئەو گردبوونەوەیەدا گرژی لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران دروستبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەدوای جێهێشتنی عێراق پلاسخارت پۆستێکی نوێ وەردەگرێت

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دوای تەواوبوونی کارەکانی…
Total
0
Share