ئەكرەم ئیمامئۆغڵو؛ بەڕەسمی بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی توركیا کاندیدكرا

گوتەبێژی پارتی گەلی كۆماریی توركیا لە راگەیاند، بە رەسمی ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆكی شارەوانیی ئیستانبوڵی زیندانیكراویان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پۆستی سەرۆكایەتی توركیا كاندید كردووە.

دەنیز یوجەل، گوتەبێژی پارتی گەلی كۆماری توركیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ناوخۆیی پارتەكەیان بۆ دیاریكردنی كاندیدی سەرۆكایەتیی توركیا بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی توركیا، لە ئێستا بە رەسمی ئەكرەم ئیمامئۆغڵو-یان بۆ ئەو پۆستە كاندید كردووە.

ئێوارەی دوێنێ یەكشەممە، ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، بە چەند تۆمەتێك دادگای تاوانەكانی ئیستانبوڵ بڕیاری بەندكردنی بۆ دەركرد و ئەمەش ناڕەزایەتییەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: بەدواداچوونی بەردەوام دەکەین بۆ لابردنی قەدەغەی ئاسمانی ئەوروپا لەسەر هێڵی ئاسمانیی عێراق

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەفدی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی / (لایتا)  تاوتوێی ڕێکارەکانی لابردنی…
Total
0
Share