یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران، رایگەیاند، دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدەین کە کۆگاکانمان پڕن لە خۆراک.
مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدەین کە کۆگاکانمان پڕن لە خۆراک و پێویست ناکات بترسن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە کۆرۆنامان تێپەڕاند کە چەند سەخت بوو، ئەم دۆخەش کاتییە و تێدەپەڕێت، پێویست ناکات هاوڵاتییان هەڵپە بۆ خۆراک بکەن، ئەگەر دەروازەکانیش دابخرێن کارگەریی نەرێنی لەسەرمان نابێت، چونکە کۆکاگانمان پڕن لە خۆراک.
وتیشی، ئێمە کاڵا و شمەک و خۆراکمان لە یەک دەروازەوە بۆ نایەت، بەڵکو لە چەند دەروازەیەکەوە دێن، دەروازەیەکیش دابخرێت دەروازەکانی دیکە کراوەن.