وردەکاریی بۆردومانی گوندی شێنێ لەلایەن تورکیاوە

نێوەڕۆی ئەمڕۆ 2 شوبات، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا سێجار بۆردومانی گوندی شێنێیان کرد لە قەزای پشدەر.

بەکر بایز، قائیمقامی قەزای پشدەر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بۆردومانەکان ٥٠٠ مەتر لە ماڵی هاوڵاتییانی گوندی شێنێوە دروبووە و زیانی مادی بەر گوندەکە کەوتووە”.

وتیشی، “ئەو ناوچەیە ناوچەیەکی سەختە و پێدەچێت بەهۆی جوڵەی گەڕۆکی گەریلاکانی پژاکەوە لەو ناوچەیە بۆردومانەکە کرابێت”.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەو ناوچەیەی کە بۆردومانەکەی تێدا کراوە شوێنی گەڕۆکی گەریلاکانی پارتی ژیانی کوردستان، پژاکە و بنکەیەکی سەربازی سوپای پاسدارانی ئێرانیش لەو ناوچەیە هەیە.

25 ی تەموزی 2020 تورکیا لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆردومانی سەیرانگای کونەماسی کرد و بەهۆیەوە هاوڵاتییەک شەهیدبوو و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو پەرلەمانتار تەنها خوولەكێك قسەیان كردووە
پەرلەمانی كوردستان لە ساڵێكدا 31 دانیشتنی كردووە

ڕاپۆرتی چاودێریی هەڵسەنگاندنی کارەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەردوو وەرزی بەهارە و پاییزە لە خولی پێنجەمی پەرلەمان، کە لەلایەن…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: سێ کەس بەتۆمەتی دزیکردن و شکاندنی جامی حەوت ئۆتۆمبێل دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەکانی نوسینگەی رۆژهەڵاتی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە جامی حەوت ئۆتۆمبێلیان…
Total
0
Share