گەنجێک لە پیرمام دایک و باوکی خۆی دەکـ.ـوژێت و پـ.ـارچەپـ.ـارچەیان دەکات

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر لە زاری شایەتحاڵێک گواستیەوە، ئەمڕۆ ڕووداوێکی کـ.ـوشتن لەناو ماڵێک لە شارۆچکەی پیرمام ڕوویداوە کەسێکیش بـ.ـرینداربووە، هێزە ئەمنییەکانیش پاش ئاگادارکردنەوەیان لە ڕووداوەکە، دەچنە شوێنەکە و لێکۆڵینەوە دەستپێدەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، پاش دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکان، دەردەکەوێت ئەو گەنجەی لە ڕووداوەکەدا بـ.ـرینداربووە، بکـ.ـوژی هەمان ئەو کەسە بووە کە لە ماڵەکەدا کـ.ـوژراوە و هاوڕێی خۆی بووە.

هاوکات جگە لەوەش کاتێک هێزە ئەمنییەکان پرسیاری دایک و باوکی لێدەکەن، هەفتەیەک پێش هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، دایک و باوکی خۆی کـ.ـوشتووە و تـ.ـەرمەکانی بە پـ.ـارچەپـ.ـارچەکراوی خستووەتە ناو بەفرگرەوە.

بەگوێرەی قسەی ئەو شایەتحاڵە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆشی تـ.ـەرمەکان، دراوسێکانی ئەو ماڵە پەیوەندییان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە و ڕووداوەکە ئاشکراکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share