بافڵ جەلال تاڵەبانى و مەسرور بارزانى ناوەرۆکى کۆبوونەوەکەیان رووندەکەنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانى و مەسرور بارزانى کۆبوونەوەى نێوانیان بە باش و ئەرێنى ناودەبەن.

بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دواى کۆبوونەوەکەى لەگەڵ مەسرور بارزانى لە لێدوانێکدا رایگەیاند، کۆبوونەوەکەمان زۆر باش بوو، لەسەر چەند خاڵێکى ستراتیجى کە بۆ میللەتەکەمان باش بێت رێککەوتووین و گفتوگۆکانیشمان بەردەوام دەبن.

وتیشى، “ئامانجى هەردووکمان ئەوەیە بە زووترین کات حکومەتێک دروستبکەین بۆ خزمەتى میللەتەکەمان”.

لاى خۆیەوە مەسرور بارزانى، جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان وێراى بەخێرهێنانى بافڵ جەلال تاڵەبانى رایگەیاند، ئەمە دوو جارە دوو کۆبوونەوەى زۆر ئەرێنى و باشمان ئەنجامدا بۆ لێکنزیکبوون و تاوتوێکردنى ئەو بابەتانەى گرنگن بۆ خەڵکى کوردستان و بۆ ناوچەکە بە گشتى.

وتیشى، “پێشکەوتنى زۆر باش، تێگەیشتنى زۆر باش لە زۆر لەو بابەتانە هەبووە و، ئومێدەوارین تیمەکانیش بتوانن هەر بەو رۆحیەتە بگەنە رێککەوتنێکى تەواو لەسەر پێکهێنانى حکومەت لەکاتێکى نزیکدا و، خەڵکى کوردستانیش دڵیان خۆش بێت بەو بەرەوپێشچوونەى گفتوگۆیانەى لەنێوانماندایە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژەڵدۆستانی هەولێر: مامۆستایانی ئایینی فەتوای راگرتنی تیکتۆک دەربکەن نەک کوشتنی سەگی بێلانە

ژمارەیەک ئاژەڵدۆست، لەشاری هەولێر لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان دژی کوشتنی سەگی بێلانە گردبوونەوە. نوێنەری ئاژەڵدۆستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،…
Total
0
Share