د. یاد نەقشبەندی: لەمەوبەدوا تووشبووانی شێرپەنجە پێویستیان بە نەخۆشخانەی ئەهلی نامێنێت

نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی

د. یاد نەقشبەندی رایگەیاند، لەمەوبەدوا سەرجەم چارەسەرییەکانی تووشبووانی شێرپەنجە لای ئەوان بەردەستدەبێت و پێویست ناکات سەردانی نەخۆشخانە ناحکومییەکان بکەن.

د. یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو نەخۆشخانەی (جەمالی حاجی عەلی)تایبەت بە نەشتەرگەریی شێرپەنجە دەکەینەوە و تووشبووانی ئەو نەخۆشییە کە پێویستیان بە نەشتەرگەری هەبێت هەر لەوێ بۆیان ئەنجامدەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دڵنیایی دەدەینە تووشبووانی شێرپەنجە ئەگەر لە رابردوودا پێویست بوو بۆ هەندێک لە چارەسەرییەکان بە تایبەت نەشتەرگەری سەردانی نەخۆشخانە ناحکومییەکان بکەن، لە داهاتوودا ئەوەش نامێنێت و هەموو چارەسەرییەکانیان لە نەخۆشخانە حکومییەکان بۆ دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share