هاتوچۆی بازرگانی لە گەرووی هورمز راگیرا

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، چەند کۆمپانیایەکی گەورەی نەوتی، هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکانیان لە گەرووی هورمز راگرتووە.

گەروی هورمز دەکەوێتە نێوان وڵاتی عومان و ئێران لە کەنداوی فارس و گەروویەکی ستراتیژیی بازرگانییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بە وتەی بەڕێوەبەرێکی گشتیی یەکێک لەو کۆمپانیایانە کە بۆ ئاژانسی رۆیتەرز قسەیکردووە، بڕیاری راگرتنەکە بۆ ماوەی “چەند رۆژێک” دەبێت، و هۆکارەکەی بۆ گرژیی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەگەڕێتەوە.ر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسرائیل بە هەڕەشەكردن لە ئێران: وێستگەی ئەتۆمیی عێراقمان لەناوبرد تاوەكو نەبێت بە وڵاتێكی ئەتۆمی

بێنی گانتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، وێستگەی ئەتۆمیی عێراقمان لەناوبرد تاوەكو نەبێت بە وڵاتێكی ئەتۆمی، ئێستاش ئێران دەیەوێت…
Total
0
Share