شارەزایەکی کەشناسی: مانگێکی پڕباراناوی بەڕێوەیە

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزی بواری کەشناسی رایگەیاند، پێشبینییەکانی کەشوهەوا سەبارەت بە دۆخی بارانبارین دڵخۆشکەرن، پێشبینیدەکرێت مانگی 3، هاوشێوەی مانگی (1 و 2) باراناوی بێت، لەو مانگەدا زنجیرە شەپۆلێکی بارانبارینی یەک لەدوای یەک لە سەرەتای هەفتەی یەکەم و دووەمدا روو لەناوچەکەمان دەکات.

ئاماژەی بەوەشدا، لە مانگی سێ دا دوو شەپۆلی زۆرباشی بارانبارین تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بڕێکی باش باران دەبارێت کە کاریگەریی زۆر باشی دەبێت لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی چۆم و رووبار و بەنداوەکان و تەقینەوەی کانی و کارێزەکان و زیاتر پێشگەیشتنی کشتووکاڵی دێمی.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە کوردە، لەگەڵ هاتنی ئەوشەپۆلە بارانە کە هەورە بروسکە و بارانی بەخوڕ و بەلێزمەی لەگەڵدایە، لافاوی ناوخۆیی لەهەندێ لەناوچە دروستببێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بەئامانجگرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک پەرەسەندنێکی مەترسیدارە

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی لەبارەی بەئامانجگرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک، بڵاوکردەوە. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی…
Total
0
Share