بە واژووی سەرۆکوەزیران چوار کەسی دەرەوەی وڵات لە وەزارەتی تەندروستی دامەزراون

بەپێی زانیارییەکان، بە واژووی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران چوار کەس لە وەزارەتی تەندروستی دامەزراون کە خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراقن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەیەوە ئاشکرایکرد، سێ لەو کەسانە خەڵکی سوریان و یەکێکیشیان ئێرانییە؛ لەو ژمارەیە سیانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر و یەکێکیشیان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە، دامەزراون.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکرد، جگە لەوانەش، کەسی دیکەش دامەزراون کە خەڵکی فـ.ـەڵەستینن و ئێستا مووچەخۆری حکومەتی هەرێمی کوردستانن، لەکاتێکدا، رێگری دەکرێت لە خۆپیشاندانی دەرچووانی بەشی پزیشکی کە کوردن و بەمەبەستی دامەزراندنیان، ناڕەزایی دەردەبڕن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 509 بوژانەوەی دڵ بۆ چارەخوازان ئەنجامدراوە

تەندروستیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، مانگی رابردوو 509 بوژانەوەی دڵ بۆ چارەخوازان ئەنجامدراوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share