قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، یەکدەنگیی کورد لەم قۆناغەدا بە پێویست دەزانین بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بتوانێت رۆڵی گرنگ ببینێت لە عێراقدا.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ جیزا ئەندریاس ڤۆن گەیر، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبوونەوە.
لەبارەی کۆبوونەوەکەوە، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، هاوڕابووین پێویستە هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق خێراتر بکرێن و حکومەتی نوێی عێراق لەم دۆخەدا ئاڵۆز و هەستیارەی ناوچەکەدا دەبێت بەرژەوەندیی عێراق بخاتە سەرووی هەموو شتێکەوە و سەروەری و سەربەخۆیی خۆی بپارێزێت و وڵات لە هەر چەشنە ئاڵۆزی و ناسەقامگیرییەک بەدووربگرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکدەنگیی کوردیشمان لەم قۆناغەدا بە پێویست زانی، بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بتوانێت رۆڵی گرنگ ببینێت لە عێراقدا و هاوکاربێت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا.