کەشناسیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، نمەباران دەبارێت و هەورەبروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان بەگشتی نیمچەهەور دەبێت لە زۆرینەی کاتەکان لە ئەنجامی کاریگەریی کەشێکی ناجێگیر لەسەر ناوچەی جیاجیا پێشبینیی نمەبارانی کورتخایەن دەکرێت، هەندێک کات لە ناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەند دەبارێت و هەورەبروسکەی لەگەڵ دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە دوێنێ نزمدەبێتەوە.
دەشڵێت، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکەمان، پلەی گەرمی لە هەندێک ناوچە نزمدەبێتەوە و لە هەندێک ناوچەش کەمێک بەرزدەبێتەوە .
کەشناسی ئەوەش دەڵێت، رۆژی پێنجشەممە لە ئەنجامی هاتنی نزمەپاڵەپەستۆیەک بۆ سەر ناوچەکەمان گۆڕانکاری لە کەشی ناوچەکەمان دروستدەبێت بە بارانبارین و نزمبوونەوەی پلەی گەرمی هەروەها بەفر لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت و کاریگەریی ئەم ناجێگیریە بۆ رۆژانی هەینی و شەممە درێژدەبێتەوە .