ساڵنامەی خوێندنی ئەو خوێندنگانە بڵاوکرایەوە کە بایکۆتی خوێندنیان کردبوو

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی نووسراوی دەستپێکردنەوەی دەوام و ساڵنامەی خوێندن ئاڕاستەی ئەو خوێندنگانە دەکات کە بایکۆتی پرۆسەی خوێندنیان کردووە.

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی، سبەینێ سێشەممە دەست بە پرۆسەی خوێندن دەکرێتەوە و تا 4 ی ئازار، وانەکانی وەرزی یەکەمی خوێندن دەخوێندرێن، لە 9 ی ئازار تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات و خوێندکاران لەسەر 80 نمرە تاقیکردنەوە دەکەن.

هەر بەپێی نووسراوەکە لە 24 ی ئازار وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەکات تا 16ی ئایار، لە 19 ی ئایار تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەم دەستپێدەکات و لە رێکەوتی 30 ی ئایار پرۆسەی خوێندن کۆتایی دێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق: ژیان و گوزەرانی خەڵك دەبێت كاری لە پێشینەی حكومەت بێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغداد كۆبووەوە. لە…
Total
0
Share