نرخی کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت زیاددەکرێت

وەزارەتى پەیوەندییەکانى عێراق، بڕیارى زیادکردنى نرخى کارتى مۆبایل و ئینتەرنێت بە رێژەى %20 دەخاتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

وەزارەتى پەیوەندییەکانی عێراق، لە نووسراوێکدا کە واژووى عەلى رەئوف حەمود، بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتیی ژێرخانى پەیوەندییەکان و زانیاریی لەسەرە و ئاراستەى کۆمپانیاکانى مۆبایل و ئینتەرنێت کراوە، داوادەکات پابەندبن بە جێبەجێکردنى بڕیارى ژمارە هەزار و 83ـى ئەنجومەنى وەزیران بۆ زیادکردنى رێژەى %20 بۆ کرێى کارتى ئینتەرنێت و مۆبایلى بەشداربووانى خزمەتگوزارییەکانى کێبڵ و واى فاى، دواتریش گەڕاندنەوەى زیادەکە بۆ کۆمپانیاى گشتیی پەیوەندی و زانیارییەکان.

هەرچەندە حکومەتى عێراق، لە ساڵى 2023 باجى سەر کارتى ئینتەرنێت و مۆبایلى لابرد، بەڵام ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق لە کۆبوونەوەى رۆژى 16ـى کانوونى یەکەمى 2025، بڕیاریدا بە دووبارە گەڕاندنەوەى باجى %20 بۆ سەر نرخى کارتى ئینتەرنێت و مۆبایل.

تاوەکو ئێستا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رەسمی لەسەر ئەم بڕیارە هیچ زانیارییەکی نەخستووەتەڕوو؛ پێشتر دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، هێشتا ئەم بڕیارە بۆ هەرێمی كوردستان نەهاتووە، لە عێراقیش جێبەجێبكرێت، هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە، چونكە كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت لەلای ئێمە مۆڵەت و گرێبەستیان هەیە و پابەندی رێنوێنییەكانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رەگەزنامەی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە.. کارتەکانتان دەگەڕێتەوە بۆ بەغداد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی سلێمانی، هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە بچن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، ئاشکرایکردووە، هەر هاوڵاتییەک کارتەکەی وەرنەگرێتەوە دەگەڕێنرێتەوە بۆ بەغداد.…
زیاتر ببینە

شارەزایەکی کەشناسی: خێرایی با زیاددەکات ئۆتۆمبێلەکانتان لە شوێنی سەلامەت ڕابگرن

شارەزایەکی کەشناسی، ڕایگەیاند، خێرایی با زیاددەکات ئۆتۆمبێلەکانتان لە شوێنی سەلامەت ڕابگرن. پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share