شارەزایەکی کەشناسی، رایگەیاند، سبەینێ ناسەقامگیریی کەشوهەوا دەستپێدەکات.
پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەینێ بڕێک شێ لە دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور روودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و حاڵەتێکی ناسەقامگیریی کەشوهەوا دەستپێدەکات.
وتیشی، ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەی جیاجیا نیوەڕۆ بۆ ئێوارە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و باران دەبارێت، تاوەباران دەبارێت لەگەڵ روودانی هەورەگرمە و هەورەبروسکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەشێکی ناوچەکان نیوەڕۆ بۆ ئێوارە خێرایی با هەندێک کات چالاکدەبێت 20 بۆ 40 کلیلۆمەتر بەپێی شوێن و کات گۆڕانکاریی روودەدات ئاڕاستەی با رۆژئاوا دەبێت پلەی گەرمی بەراورد بە رۆژانی رابردوو بەڕێژەی 6 پلە نزمدەبێتەوە.