سۆران عومەر: زەوییەکی 400 مەتری لە هەولێر بە کەمتر لە نرخی کیلۆیەک تەماتە فرۆشراوە

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق نوسراوێکی شارەوانیی هەولێری بڵاوکردووەتەوە، کە ئاماژە بە فرۆشتنی پارچە زەوییەکی 446 مەتری دەکات بە 300 دینار بۆ هەر مەترێک.

ئەو نوسراوەی سۆران عومەر بڵاویکردووەتەوە واژووی سەرۆکی شارەوانی هەولێری لەسەرە، وەک ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ئاماژەی بۆ دەکاتە، “زەوییەکە لە باشترین شوێنی شاری هەولێرە”، ڕووبەرەکەی 446 مەترە.

لە نوسراوەکەدا هاتووە، زەوییەکە بەشێوەی ئیستیسنا دەفرۆشرێت بە کەسێک و نرخی هەر مەترێکی 300 دینارە، کە کۆی پارەی زەوییەکە 138 هەزار دینار دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غالب محەمەد: وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایی داوە مووچەی ئەمساڵ مسۆگەرە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، قسەی نوێی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی چارەنووسی مووچەوە، ئاشكرادەکات. غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share