نوری مالکی: هەرگیز لە کاندیدبوون ناکشێمەوە

نوری مالكی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ناکشێتەوە.

وتیشی، “وەک رێزێک بۆ وڵاتەکەم، سەروەری و ئیرادەکەی، هیچ نییەتێکی کشانەوەم نییە. هیچ کەسیش مافی ئەوەی نییە پێمان بڵێیت دەنگ بەکێ بدەین و بەکێی نەدەین.”

مالکی جەختیشیکردەوە، “تا کۆتایی بەردەوام دەبم و هەرگیز ناکشێمەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share