نوێنەری چاودێریی بازرگانی: هیچ بەرزبوونەوەیەک لە نرخی خواردن و شتومەکدا رووینەداوە

نوێنەری چاودێریی بازرگانیی لە لیژنەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخەکان وەک خۆیانن و هیچ بەرزبوونەوەیەک لە نرخەکاندا رووینەداوە.

سالار مستەفا، نوێنەری چاودێریی بازرگانیی لە لیژنەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەراورد بە پێش مانگی رەمەزان، هیچ بەرزبوونەوەیەک لە نرخی خواردن و شتومەکدا رووینەداوە کە شایەنی ئەوەبێت وەک سەرپێچی تۆماربکرێت و نرخەکان وەک خۆیانن”.

سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت، سالار مستەفا وتیشی، “نرخی گۆشت تەنیا لە سلێمانی بەرزنەبووەتەوە، بەڵکو لە هەموو کوردستان بەرزبووەتەوە، ئەمەش بەهۆی ناردنی گۆشت بۆ خوارووی عێراق”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share