وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیارێکی نوێیان لەبارەی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆی بنەڕەتی دەرکرد.
وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی پۆلی نۆی بنەڕەت دەکەینەوە، بۆ بەرژەوەندی و ئارامیی دەروونیان، بریارماندا کە لە کۆتایی تاقیکردنەوەکان کە رێکەوتی 26/5/2025 کۆتا تاقیکردنەوەیە، وەڵامی نموونەیی سەرجەم بابەتەکان بە گشت زمانەکان بڵاوبکەینەوە.
دەشڵێت، ئاگادارتان دەکەینەوە، بڵاوکردنەوەی پرسیار و وەڵامەکان بە هەر شێوەیەک لەلایەن هەر کەسێکەوە بکرێت، بەدەر لە رێنماییەکانە و بەرپرسیارێتیی یاسایی تێدایە.