دەسەڵاتی فرۆکەوانیی شارستانیی عێراق، مانگی داهاتوو ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەبێتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی.
دەسەڵاتی فرۆکەوانیی شارستانیی عێراق، رایگەیاند، لە 19ی3ی2026وە، ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەگۆڕدرێت بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی و لە بۆردی زانیاریی فڕۆکەوانیدا تۆماردەکرێت.
دەشڵێت، لە سەرانسەری جیهان و لە نەخشەی فڕۆکەوانیدا بە ناوە نوێیەکەیەوە تۆماردەکرێت.