پۆلیسی ئەمریکا: چەکدارێک ویستی هەڵبکوتێتە سەر ماڵی ترەمپ بەڵام کوژرا

دەزگای خزمەتگوزاریی نهێنیی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، چەکدارێک لە شوێنی مانەوەی ترەمپ لە ڤێلاکەی خۆی لە فلۆریدا هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپی داوە و دواتر کوژراوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، دەزگای خزمەتگوزاریی نهێنیی ئەمریکا تەقەی لەو چەکدارە کردووە و کوشتوویەتی.

تاوەکو ئێستا ناسنامەی ئەو کەسەی هەوڵی کوشتنی سەرۆکی ئەمریکای داوە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share