ئەمریکا و ئەوروپا بەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیاییەوە سوورن لەسەر لێپرسینەوە لە ئەسەد

وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئه ڵمانیا بەتوندی ئیدانەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن رژێمی سوریاوه دەکەن و پابەندبوونیان بۆ لێپرسینەوه له بکەرانی ئەو هێرشانه له سوریا و ده ره وه ی وڵات دووپاتکردەوه .

رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی ئاشکرای کرد کە لێکۆڵینەوەکەیان کە نزیکەی دوو ساڵی خایاند، گەیشتە ئەو ئەنجامەی رژێمی سوریا گازی کلۆری بەکارهێناوە بۆ بۆردومانکردنی باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون لە شاری دومای سوریا، کە لە ساڵی 2018 لەژێر دەستی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆندا بووە، بەهۆیەوە 43 کەس کوژراون.

لە راگەیەندراوێکی هاوبەشی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و هاوتاکانی لە بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا “بە توندترین شێوە ئیدانەی دووبارە بەکارهێنانی ئەم چەکە ترسناکانە دەکەن”، داوایان لە رژێمی ئەسەد کردووە، پابەند بێت بە ئەرکەکانی بەپێی رێککەوتننامەی چەکی کیمیایی و بڕیارنامە پەیوەندیدارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش”.

لە راگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە ڕژێمی سوریا “پێویستە بە تەواوی وڵاتەکەی لە چەکی کیمیایی دابماڵێت و رێگە بدات بە جێگیرکردنی کارمەندانی رێکخراوی OPCW  لە سوریا بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئەو کارەی کردووە”.

لە راگەیەندراوەکەدا وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا داوایان لە روسیا کرد “هەوڵەکانی بۆ پاراستنی سوریا لە لێپرسینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی” ڕابگرێت.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، “هەموو میدیای ناڕاست لە جیهاندا ناتوانن ئەو ڕۆڵە بشارنەوە کە کریملن لە هاندانی ڕژێمی ئەسەددا رۆڵی گێڕاوە”.

بابەتی پێشتر

منداڵێكی كورد بە ژەنینی پارچە میوزیكێكی بیتهۆڤن پلەی یەكەم بەدەستدەهێنێت

بابەتی دواتر

یونسکۆ: عێراق تەنها 6%ی خەرجییەکانی بۆ پەروەردە خەرج دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share