شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، بارانبارین لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەچێتە سەروو ئاستی ئاسایی.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە رۆژی 27 و 28ـی مانگ، سەرمای بەهێز روودەکاتەوە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بەگشتی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە 15ـی 3 بەدواوە، دۆخی بارانبارین دەچێتەوە ئاستی ئاسایی، لە بەشێکی ناوچەکان، دەچێتە سەروو ئاستی ئاسایی و بارانبارینی زۆر باش دەگەڕێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر هەیە لە 10 رۆژی کۆتایی مانگی 3 و لە مانگی 4ـیش، سەرمای بەهێز رووبکاتەوە ناوچەکانمان.