لە هەولێر مامۆستایەکی ئایینی لەکاتی نوێژی تەراویح کوژرا

لە مزگەوتێکی ناحیەی رزگاریی سنووری قەزای خەبات لەپارێزگای هەولێر، دوو کەس کـ.ـوژران کە یەکێکیان پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتەکەیە.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، پاش نوێژی تەراویح گرژی و ئاڵۆزیی لەنێوان چەند کەسێک لەدەرەوەی مزگەوت روویداوە، لە کاتی ناوبژیوانیکردن، فـ.ـیشەکێک بەر سەری پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتەکە دەکەوێت و راستەوخۆ گـ.ـیانلەدەستدەدات.

هاوکات هەر بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، تۆمەتباری رووداوەکە دواتر بەردەوامبووە لە تـ.ـەقەکردن و سەرەئەنجام برایەکی خۆشی لە شوێنەکەدا کـ.ـوشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشدار حەسەن: ئەو لێخۆشبوونەی سەرۆكی هەرێم نەبووایە دەبوو گوهدار زێباری سێ ساڵی دیكە لە زیندان بمێنێتەوە

بەشدار حەسەن، یەكێك لە پارێزەرانی كەیسی حوكمدراوانی بادینان رایگەیاند، ئەمڕۆ گوهدار ئازادكرا و ئەو لێخۆشبوونەی سەرۆكی هەرێم نەبووایە…
Total
0
Share