سەعدی ئەحمەد پیرە: دەتوانین بە حکومەتێکی یەکگرتوو و پەرلەمانێکی چالاک رووبەرووی مەترسییەکان ببینەوە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بە حکومەتێکی یەکگرتوو و پەرلەمانێکی چالاک رووبەرووی مەترسییەکان ببینەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، لە ئێستادا گۆڕانکاریی گرنگ لە جیهان و ناوچەکە روویانداوە، بۆیە هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە حکومەتێكی یەکگرتوو و پەرلەمانێکی چالاک رووبەرووی مەترسییەکان ببێتەوە و متمانەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی زیاتر بەدەستبهێنێت.

وتیشی، پێویستە گوێ لە داواکارییە رەواکانی مامۆستایان رابگیرێت و کێشەکانیان چارەسەربکرێت، کە زۆرینەی لە مووچەدا خۆی دەبینێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، هەموومان قەرزاری مامۆستایانین و ئەو زانیارییانەی ئێستا هەمانە بەرهەمی مامۆستایانە و هێرشکردنە سەریان کارێکی هەڵەیە، مانگرتنیش مافێکە ئێمە خەباتمان لە پێناویدا کردووە و بەشێکە لە ئازادییە دیموکراتییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share