کەشناسێک: شەپۆلی گەرما بەڕێوەیە

شارەزایەکی کەشناسی، رایگەیاند، شەپۆلی گەرما بەڕێوەیە.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەینێ  شەپۆلی گەرمای لاواز روودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

وتیشی، لە بەشێکی ناوچەکانی هەولێر، کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان بۆ ماوەیەکی کاتی هەست بە گەرمای بێزارکەر دەکرێت، ناوچەکانی دیکە کەشێکی تەواو بەهاریی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو شەپۆلە گەرمایەی سبەینێ و دووسبەی کاتییە و لە رۆژی دووشەممه و رۆژانی دواتر سەرما دێتەوە و بارستەهەوای سارد روودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و پلەی گەرمی مەودای رۆژی دووشەممە بۆ رۆژی پێنجشەممە بەڕێژەی 9 بۆ 12 پلە نزمدەبێتەوە لە رۆژی دووشەممە و سێشەممە لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share