لە هەولێر درۆنێك خرایەخوارەوە

لە هەولێر درۆنێك خرایەخوارەوە و كونسوڵخانەی ئەمریكاش زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر درۆنێك خرایەخوارەوە كە بەپێی زانیارییەكان كاتژمێر 21:58ی ئەمشەو، درۆنەكە لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایەخوارەوە لەگەڵ ئەوەشدا گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەردەوامە و رانەگیراوە.

وتیشی، “لە ساتەوەختی رووداوەكەشدا كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێداوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: ئەگەر مانگی دوو قوتابخانەکان نەکرێنەوە دوادەکەوێت بۆ مانگی سێ

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشنیاری کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکانی کردووە لە سەرەتای مانگی شوباتدا، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، ئەگەر…
Total
0
Share