ترەمپ پێناسی گومرگیی بە رێژەی 10% بەسەر هەموو جیهاندا دەسەپێنێت

دۆناڵد ترەمپ بڕیارێکی نوێی تایبەت بە سەپاندنی 10% پێناسی گومرگیی زیادە بەسەر سەرجەم وڵاتانی جیهاندا واژووکرد.

ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بڕیارێکی نوێی تایبەت بە سەپاندنی 10% پێناسی گومرگیی زیادە، بەسەر هەموو ئەو کاڵایانەدا واژووکرد کرد کە هەناردەی وڵاتەکەی دەکرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم هەنگاوەی ترەمپ، دوای تەنیا چەند کاژێرێک دێت لە بڕیارێکی دادگای باڵای ئەمریکا کە تێیدا زۆربەی پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپی بە بڕیاری بێپاساو ناوبرد.

لای خۆیشیەوە، دۆناڵد ترەمپ، پاش بڕیارەکەی دادگای باڵای ئەمریکا، لە تۆڕی تروس سۆشیاڵ نووسی، “شانازییەکی گەورەیە بۆ من، کە هەر ئێستا پێناسێکی گومرگیی جیهانیی 10%م بەسەر هەموو وڵاتاندا واژووکرد، کە دەستبەجێ کاری پێدەکرێت.”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share