بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ 151 هەزار و 150 دینار بەرزبووەوە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی خستنەڕووی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە، بە گوێرەی خشتەکە نزیکەی 288 ملیۆن دۆلاری خستووەتەبازاڕەوە.

بە گوێرەی خشتەکە، 287 ملیۆن و 882 هەزار و 784 دۆلار کۆی گشتیی فرۆشی دۆلاری بانکی ناوەندیی عێراق بووە بۆ ئەمڕۆ، لەو بڕەش 14 ملیۆن و 550 هەزار دۆلاری کاش بووە و 273 ملیۆن و 332 هەزار و 784 دۆلاریشی بەشێوەی نەختینە بووە.

بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، 100 دۆلار بە 150 هەزار و 900 دینار بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: ساڵی داهاتوو مووچەی مانگی 11 و 12ی ئەمساڵ خەرجدەکرێن

بەپێی زانیارییەکان، مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵ پێش سەری ساڵ دابەشدەکرێت و دوو مووچەکەی دیکەش ساڵی داهاتوو خەرجدەکرێن. سەرچاوەیەک…
Total
0
Share