بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان و هەموو ئەو رۆڵە دڵسۆزانەی نیشتمانەکەمان دەکەم کە خەباتیان بۆ بەرزڕاگرتنی زمانەکەمان کردووە.”
ئاماژەی بەوەشدا، بە شانازییەوە زمانی شیرینی کوردی، زمانی ئێمەیە و هێمای شوناسی نەتەوەییمانە، ئەرکمانە پارێزگاری لەم سامانە بەنرخە بکەین کە پێشینانمان بۆیان جێهێشتووین.
سەرۆکی یەکێتی راشیگەیاند، “لەم رۆژەدا جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشی هەموو تاک و پێکهاتەکانی کۆمەڵگەیە و بەڵێن دەدەین کار بۆ بەهێزترکردنی زمانی کوردی لە تەواوی بوارەکاندا بکەین.”