مامۆستایانی ئاینیی بۆ مانگرتووان : داواتان لێدەكەین مانگرتنەكەتان بشكێنن

بەشێك لە مامۆستایانی ئایینی شاری سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی خێمەی مانگرتووانیان كرد و داوایەكیان ئاڕاستە كردن.

بەشێك لە مامۆستایانی ئایینیی شاری سلێمانی لە خێمەی مانگرتووانەوە رایانگەیاند، هەمیشە پشتیوانی مانگرتووانن و بۆ دەستبەركردنی داوا رەواكانیان پاڵپشتییان دەكەن.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، لە ئێستادا داوا لە مانگرتووان دەكەن مانگرتنەكەیان بشكێنن بەهۆی ئەوەی كاریگەرییەكی نەرێنی و خۆراپی بۆسەر تەندروستییان هەیە، بەڵام دڵنیایان كردنەوە كە لەم قۆناغەدا پاڵپشتیی تەواویان دەكەن.

كەمێك بەر لە ئێستاش تەندروستی سێ لە مانگرتووان تێكچوو و رەوانەی نەخۆشخانە كران و پاش ئەنجامدانی پشكنین دەركەوت كە تووشی خوێنبەربوون بوون و لە ئێستاشدا چارەسەری خێرایان بۆدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ سەڵاحەدین بەهائەدین: هەواڵی کـ.ـۆچی دوایی مامۆستا حسێنی برای بەڕێزتان دڵگران و غەمباری کردین

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی هەواڵی کـ.ـۆچی دوایی حسێن محەمەد سەڵاحەدین، برای سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە. بافڵ…
Total
0
Share