پاش قسەکانی جۆرجیا مێلۆنی لەسەر کـ.ـوژرانی چالاکوانێکی راستڕەوی پەڕگیر لە شاری لیۆنی فەرەنسا، گرژیی دەکەوێتە نێوان پاریس و رۆما.
جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە پۆستێکدا لە سۆشیاڵ میدیای خۆی سەرکۆنەی رووداوەکەی کرد و بە ”برینێک بۆ جەستەی هەموو ئەوروپا” ناوی برد.
لەبەرامبەردا ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا وەڵامی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیای دایەوە و رایگەیاند، “تێناگەم چۆن خەڵکانێک کە خۆیان وەک کەسێکی نەتەوەیی لەقەڵەمدەدەن و حەزناکەن کەس باسی وڵاتەکەیان بکات، بەڵام هەمیشە یەکەم کەسن قسە لەسەر هەر رووداوێک دەکەن کە لە وڵاتانی دیکە روودەدات.”
ماکرۆن زیاتر دەڵێت، “با هەرکەس لە ماڵی خۆی بمێنێتەوە و سەرقاڵی کێشەکانی خۆی بێت.”