ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆن رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەوە ماستەرکاردی پاداشتی کارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن لە سلێمانی دابەشدەکرێت.
ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم کارمەندانی رۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2025 دەکات کە لە رۆژی یەکشەممەوە 22ی شوباتی 2026 سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردن بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی ماستەر کاردی تایبەت بە پاداشتەکانیان.
دەشڵێت، جگە لە رۆژانی هەینی و شەممە، ناوەندەکان رۆژانە لە کاتژمێر 8:30 ی بەیانی تاوەکو 2:00ی پاشنیوەڕۆ کراوەن.
ئاماژە بەوەشدەکات، پێویستە کارمەندان کارتی نیشتمانی و کارتی دەنگدانیان پێبێت.