دۆناڵد ترەمپ داوا لە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا دەکات کە سەرجەم دۆسیەکانی پەیوەست بە بونەوەرە ئاسمانییەکان بۆ خەڵک ئاشکرابکرێن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە X نووسیویەتی، “لەسەر بنەمای حەز و داوای زۆرێک خەڵک، داوا لە وەزیری جەنگ، ئاژانس و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەیوەست بەو بابەتە دەکەم، کە دەستبکەن بە پڕۆسەی ناساندن و بڵاوکردنەوەی ئەو دۆسیانەی کە پەیوەندیدارن بونەرەوە ئاسمانییەکان، دەفرە فڕیوەکان و ژیانی بونەوەرەکانی دیکە لە دەرەوەی هەسارەی زەوی”.
دەشڵێت. “داواکارم هەر زانیارییەکی ئاڵۆز، هەستیار و گرنگ هەیە سەبارەت بەم بابەتە، بڵاوبکرێتەوە، خودا ئەمریکا بپارێزێت”.