نەوزاد شێخ کامیل: عێراق دەیەوێت دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانیى هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، عێراق دەیەوێت دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن و ئەقڵیەتی خۆی دەسەپێنێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانیى هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لەو چوار دەروازە نێودەوڵەتییەی لە هەرێمی کوردستان هەن، تەنیا دەتوانرێت لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل سیستمی ئەسیکۆدا جێبەجێبکرێت، بەهۆی کۆمەڵێک هۆکاری دیکەوە ناتوانرێت لە دەروازەکانی دیکە سیستمی ئەسیکۆدا جێبەجێبکرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “حکومەتی عێراق بە ئەقڵییەتێکی زۆر ناوەندی کاردەکات و دەیەوێت دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکانی هەرێم ئامادەنین گرێبەستەکانیان بدەن بە وەزارەتی نەوتی عێراق

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکانی هەرێم ئامادەنین گرێبەستەکانیان بدەن بە وەزارەتی نەوتی عێراق تاکو پێداچونەوەیان…
Total
0
Share