وه‌زاره‌تى كاره‌با: دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەهۆی وەستانی چەند یەکەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا و ڕوودانی گرفتی تەکنیکی، بڕی پێدانی کارەبا کەمبووەتەوە، به‌ڵام دۆخه‌كه‌ ئاساییده‌بێته‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان دەڵێت، “لەبەر وەستانی چەند یەکەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بەهۆی پرۆسەی چاکسازی و ڕوودانی گرفتی تەکنیکی، بڕی پێدانی کارەبا کەمبووەتەوە. “

باسی له‌وه‌شكردووه‌، “کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و باشترکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا و ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبا، ئه‌مڕۆ سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی لە وەزارەت کردووه‌، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە 140 مێگاوات کارەبا لە وێستگەی خۆرمەلە زیادبکرێت.

هه‌روه‌ها تا کۆتایی ئەم هەفتەیە یەکەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی خەبات بەکاربخرێت و پرۆسەی چاکسازی لە دوو یەکەی وێستگەکانی کۆمپانیای ماس تەواودەبن و پڕۆژەی جێبەجێکردنی پێوەری زیرەک خێراتردەکرێت، وەك ڕاگەیەندراوەكە ئاشكرایكردووە.

جه‌ختى له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌، وەزارەتی کارەبا تا کۆتایی ئەمساڵ چەند پڕۆژەیەکی دانانی وێستگەکانی مۆبایل و ڕاکێشانی گواستنەوەی کارەبا تەواودەکات.

بابەتی پێشتر

بەشیر حەداد: ئەوانەی کورسیی کەمیان بەدەستهێناوە دەیانەوێت هەڵبژاردن پێوەر نەبێت

بابەتی دواتر

یوئێن: ئەمساڵ ئەفغانستان 320 تۆن هیرۆیینی داوە بە جیهان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share