شارەزایەکی کەشناسی، رایگەیاند، لە سەنتەری سلێمانی بەفر دەبارێت.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، مەودای 26ی ئەم مانگە بۆ 2ی ئازار شەپۆلی سەرمای بەهێز روودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
دەشڵێت، ئەگەری بەفربارین بەهێزە بۆ زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان، ناو قەزای پێنجوێن و گوندەکانی دەوروبەری لەگەڵ سەنتەری شاری سلێمانی.