خۆراکناسێک ئاشکرایدەکات، دەکرێت بەڕۆژووبوون یارمەتیدەربێت بۆ دابەزاندنی کێش، بەڵام بە ئاگاداربوون لەوەی کە دەیخۆین.
ئێلا ئیحسان، خۆراکناس، ئاشکرایکرد، “بەڕۆژووبوون کێش دانابەزێنێت، بەڵکو یارمەتیدەرێکە تاوەکو کێشی لەش دابەزێت، مانگی رەمەزان دەرفەتێکی باشە بۆ دابەزاندنی کێش”.
وتیشی، “بەڵام ئەگەر خواردن و خواردنەوە هەروەها جۆرەکانیان سنووردارنەکرێت، بۆ نموونە، رێژەیەکی زۆر شیرینی بخورێت، ئەوا بەڕۆژووبوون هیچ سوودێکی نابێت”.