لە عەربەت، به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن، برینداركردن، هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت، چه‌ند تۆمه‌تبارێک ده‌ستگیركران و ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک چه‌كدا گیرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، له چه‌ند کات و چالاكییەکی جیاوازدا، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌تی سه‌ر به بەشی پۆلیسی ناوشار، چه‌ند تۆمه‌تبارێكیان به تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن، برینداركردن، هه‌ڵگرتن و به‌كارهێنانی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت دەستگیرکرد، هه‌روه‌ها ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک چه‌كدا كه تۆمه‌تباران به‌كاریان هێنابوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 15 لە یاسای چه‌ک و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.