بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی بەبۆنەی کۆچی دوایی عەقید ئامانج دەروێش باوە پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکە:

بە خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کـ.ـۆچی ناوەختی (عەقید ئامانج دەروێش باوە) هاوەڵ و هاوکارمان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و هەڤاڵانی کاک ئامانج باوە دەكەین و هاوبەشی خەمیانین.

کاک ئامانج باوە، یەكێك بوو لە ئەفسەرە دڵسۆز و لێهاتووەكان كە ساڵانێكی زۆر لە سکرتارییەتدا ئەركەكانی بە ئەوپەڕی دڵسۆزی وەفادارییەوە رادەپەڕاند و جێگەی متمانەی ئێمە بوو.

لە خوای گەورە داواكارین رۆحی كۆچكردوو شاد بكات و ئارامی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

16ـی 9ـی 2026 – تاران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشدار بازیانی: سوپاسی ئاسایشی سلێمانی دەكەم مامەڵەیەكی برایانەیان لەگەڵدا كردم

رۆژنامەنووس، بەشدار بازیانی ئەمڕۆ ئازادكرا و لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سوپاسی ئاسایشی سلێمانی دەكەم كە مامەڵەیەكی برایانەیان لەگەڵدا…
Total
0
Share