ئەمڕۆ پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەبۆنەی هاتنی رەمەزانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
ترەمپ لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، “ئەمڕۆ هیوای باشترین دەخوازم بۆ هەموو ئەو کەسانەی ئاهەنگی بەبۆنەی مانگی پیرۆزی رەمەزان دەگێڕن”.
لەبەشێکی پەیامەکەیدا سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند “ئەو ئازادیی عیبادەتەی کە خودا بەخشیویەتی، تایبەتمەندییەکی دیاری میللەتەکەمانە و بەردی بناغەی خۆشگوزەرانی و بەهێزی ئەو میللەتەیە”
وتیشی، “هەر بۆیەش ئیدارەکەم رۆژانە کاردەکات بۆ ئەوەی هەموو هاووڵاتیان بتوانن بە ئازادی و سەربەرزی ئیمانەکەیان بە بێ ترس بەرجەستەبکەن.”