فرانک هوگەربیتس، زانای بومەلەرزەزانی هۆڵەندی هۆشداری لە روودانی بومەلەرزەیەک دەدات، بەهۆی دروستبوونی دیاردەیەکی “گەردوونیی دەگمەن”ـەوە.
ئەو زانایە لە نوێترین پۆستیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بەوەداوە، زەوی لەگەڵ هەردوو هەسارەی زوحەل و نیپتۆن دەکەونە سەر یەک هێڵ، ئەمەش دیاردەیەکە کە لە 36 ساڵدا، تەنیا یەکجار روودەدات و پێشبینی دەکرێت، لە 20ـی شوباتدا رووبدات کە دەکاتە سبەی هەینی.
ئەو پێیوایە ئەم رێکەوتە، ئەگەری چالاکبوونی بومەلەرزە لەسەر زەوی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاددەکات.
هوگەربیتس لە پۆستەکەدا نووسیویەتی، “رەنگە بومەلەرزەیەکی گەورە بە نزیکەی 7 پلەی رێختەر رووبدات”، بەبێ ئەوەی شوێنی روودانی بومەلەرزەکەی باسکردبێت.
دوای ئەوەی ماوەی چەند رۆژێک پێش روودانی بومەلەرزە وێرانکەرەکەی مانگی شوباتی ساڵی 2023 لە تورکیا، فرانک هوگەربیتس، زانای بومەلەرزەزانی هۆڵەندی، پێشبینیی ئەو بومەلەرزەیەی کردبوو، ناوبانگێکی زۆری دەرکرد؛ لەو کاتەوە بەردەوامبووە لە بڵاوکردنەوەی پێشبینییەکانی سەبارەت بە بومەلەرزە بچووک و گەورەکان و هۆکاری ئەم رووداوانەش، بۆ پەیوەندی و جووڵەی هەسارەکان دەگەڕێنێتەوە.