بافڵ جەلال تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید کۆدەبنەوە

ئەمڕۆ لە سلێمانی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی نەوەی نوێ کۆدەبنەوە.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە کۆبوونەوەکە کاتژمێر 11:30ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت و کۆبوونەوەکەش، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی هەردوو لایەنە بۆ هەماهەنگیی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.

پێشتر لە 17ـی کانوونی دووەمی 2026، بافڵ جەلال تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید کۆبوونەوە و رێککەوتنێکی سیاسییان بۆ یەکخستنی فراکسیۆنەکانیان راگەیاند. ئامانجی ئەم رێککەوتنە، گۆڕینی هاوسەنگیی هێز و بەشداریکردنی کاریگەرە لە حکومڕانیی داهاتووی هەرێمی کوردستاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵمەتی كۆكردنەوەی سەگی بێلانە لە سلێمانی دەستپێدەكاتەوە

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە هاوكاریی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان دەستدەكەنەوە بە كۆكردنەوەی سەگی بێلانە. سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، فەرمانگەكەیان بە…
Total
0
Share