زانیاریی نوێ لەبارەی دۆزینەوەی تەرمی مێردمنداڵێک لە ئەشکەوتێکدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی مێردمنداڵێک لە ئەشکەوتێک لە نزیک گوندی شێخ وەسانانی سنووری ناحیەی بالیسانی خۆشناوەتی دۆزرایەوە.

مەهدی مستەفا بەڕێوەبەری ناحیەی بالیسان، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن شوانێکەوە تەرمی مێرمنداڵێک لەناو ئەشکەوتێکدا لە نزیک گوندی شێخ وەسانانی سنووری ناحیەی بالیسانی خۆشناوەتی دۆزراوەتەوە، کە جلوبەرگی زستانەی لەبەردابووە و وا پێدەچێت ماوەیەکی زۆربێت لەوێدا مابێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تەمەنی منداڵەکە 15 ساڵان دەبێت، رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مردنەکەی و ئاشکراکردنی ناسنامەکەی”.

ئاشکراشیکرد، “تا ئێستا هیچ کەس لەو سنوورە هەواڵی ونبوونی منداڵی خۆی بڵاونەکردووەتەوە بۆیە پێدەچێت منداڵی سنوورەکە نەبێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسینگەی خانمی یەکەمی عێراق: پشکنینی خوێن بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان دەکرێت

نووسینگەی خانمی یەکەمی عێراق بڵاویکردەوە، بەمەبەستی ناسینەوەی روفاتی ئەنفالکراوان، پشکنینی خوێن بۆ کەسوکارەکانیان لە چەمچەماڵ دەکرێتەوە. نووسینگەی شاناز…
Total
0
Share