دانا ئەحمەد مەجید بە رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا

لە کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕاندا دانا ئەحمەد مەجید، بە رێکخەری گشتیی بزوتنەوەکە هەڵبژێردرا.

ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک و لە میانی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی گشتیی بزوتنەوەی گۆڕاندا، دانا ئەحمەد مەجید بە زۆرینەی دەنگی بەشداربووان بە رێکخەری نوێی بزوتنەوەکە هەڵبژێردرا.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە کۆنفرانسەکە رووبەڕووی هەندێک ئاڵۆزی و کشانەوەی بەشێک لە ئەندامانی ئاراستەی “گردی زەرگەتە” بووەوە بەهۆی ناکۆکی لەسەر شێوازی دەنگدان لەسەر دەستووری حزبەکە.

لەماوەکانی رابردوودا چەندین جار کۆنفرانسی بزوتنەوەکە شکستیهێنا، بەڵام ئەمڕۆ پرۆسەکە بەردەوام بوو و توانرا رێکخەری نوێ دیاریبکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share