هونەرمەندی گۆرانیبێژ، بەهجەت یەحیا نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی شەڕڤانێ بۆ پشتگیریی رۆژئاڤای کوردستان بڵاودەکاتەوە.
ئەو هونەرمەندە دەڵێت، کیژی کوردی شەڕڤان بوو بە شانازیی، نەك هەر بۆ نەتەوەی کورد بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤایەتی، ئەوان بەوێنەی شیرین عاشقن بەڵام فەرهادەکەیان کوردستانە، سەلماندیان بەبێ ژن، مەحاڵە ژیان و ئازادی.
دەشڵێت، لە رۆژئاڤا دایکانمان بینی کە بە دەستێك خەمی نیشتمان و بەدەستەکەی دیکە پرچی کیژۆڵەکانیان دەهۆنییەوە.
بەرهەمە نوێیەکەی بەهجەت یەحیا کاتژمێر 9ی ئەمشەو بە کاتی هەرێمی کوردستان بڵاودەبێتەوە.