هونەرمەندی گۆرانیبێژ فەرەیدون وەلی کۆچی دواییکرد

کەمێک پێش ئێستا هونەرمەندی گۆرانیبێژی میللیی سلێمانی فەرەیدون وەلی کۆچی دواییکرد.

هونەرمەند جەزای ساز، سەرۆکی کۆمەڵەی هونەرە میللییەکانی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو هونەرمەندە لە دۆخێکی سەختدابوو لەڕووی تەندروستییەوە کە دوو ساڵ لە جێگەدابوو هەروەها دۆخی دارایشی زۆر خراپ بوو بە جۆرێک پارەی کڕینی دەرمانەکانی نەبوو.

ئەو هونەرمەندە لە تەمەنی 66 ساڵیدا لە سلێمانی کۆچی دواییکرد.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی کارەبای سلێمانی: کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە %80ی گەڕەکەکانی سلێمانی

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە %80ی گەڕەکەکانی سلێمانی و لەگەڵ خاوەن مۆلیدەکان رێککەوتووین. سیروان…
Total
0
Share